١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢١:٠٠
Source: Mehrnews
خەتیب زادە: پێوەندی ئێران و چین بنەڕەتی و پاوەجێیە

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە نێودەوڵەتی و سیاسیەکانی وەزارەتی دەرەوە وتی: پێوەندی ئێران و چین پێوەندی بنەڕەتی، شارستانی و پاوەجێ و مێژووییە.

سەعید خەتیب زادە لە سێهەمین مەکۆی گفتوگۆکانی ئێران و چین ڕایگەیاند: سێهەمین کۆبوونەوەی ئێران و چین لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە پێوەندی دوولایەنەی دوو وڵاتەکە و دەوروبەریان بەرەوڕووی دۆخێکی نوێ بووەتەوە. جیهان خەریکی پەڕینەوە لە سیستەمی کۆن بە ڕێکخستنەوەی نوێیە کە هیچ یەکە نازانین بەرەو کوێ دەڕوات.

ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی ئێران و چین پێوەندیەکی بنەڕەتی، شارستانی و مانا و مێژووییە.

خەتیب زادە زیادی کرد: ئەوەی کە لە نێوان ئەو هەموو گەمارۆ و گوشارە لە بەردەوام بوونی دڵنیاین، یەک بنەمایە و ئەویش بنەمای دۆستایەتی ئێران و چینە.

ناوبراو درێژەی دا: جودا لە ئەوەی کە لە سیستەمی نێودەوڵەتی ڕوو دەدات و جودا لە ئەوەی کە ئەمریکا سیستەمی نێودەوڵەتیی بەرەوڕووی چ کێشەگەلێک دەکاتەوە، پێوەندی ئێران و چین ، پێوەندیەکی بنەڕەتی، مانا، شارستانی و مێژوویە. ئەو دۆخە بیرمەندان و هەڵکەوتەکانی دوو وڵاتەکەی هان داوە کە بە ڕوانگەیەکی نوێ و کردەییەوە و بە ئامانجی ئاسانکاری پلان ڕێژی کورت خایەنی پێوەندی دوو لایەنە بە شێوەیەکی سازێنەر لەگەڵ بەرنامەی درێژخایەنی دوو وڵاتەکە، هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ.

خەتیب زادە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە مەودای نێوان بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دووهەم تا ئەمڕۆ، ڕێبەرانی باڵای دوو وڵاتەکە ورەی خۆیان بۆ بەرەوپێش بردنی پێوەندی دوو لایەنە لە شوێنێکی تەواو ڕووخێنەر و ناسەقامگیر نیشان داوە، وتی: شوێنێکی لەرزۆک و ناسەقامگیر کە ئەنجامی هەوڵە ڕووخێنەرەکانی سیستەم و سەقامگیری جیهانی و ناوچەیی لەلایەن هێزە دەسەڵات خوازەکانە؛ هێزگەلێک کە سیستەمی جیهانی لەسەر بنەمای ماف و یاسایان بۆ سیستەمی لەسەر بنەمای زۆرەملێ گواستووەتەوە. ئێران و چین وەکوو دوو وڵاتێک کە وەکوو چوارچێوەی ڕاستەقینەی پێکهێنانی سیستەمی نێودەوڵەتی دەڕواننە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتیدا، هەوڵیان داوە پێوەندی دوو ڵاتەکە لە ئەو شوێنە لەرزۆکە بە باشترین شێوە ببەنە پێشەوە و ورە و دەفرایەتی نێوان دوو وڵاتەکە نیشان بدەن.

جێگری وەزیری دەرەوە درێژەی دا: سێهەەمین کۆبوونەوەی توێژینگەی ئێران و چین لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە بەرنامەی حەوتەمی گەشەی ئێران و بەرنامەی پازدەهەمی گەشەی چین، ڕوانگەگەلێک دەهێننە ئاراوە کە دەتوانێت لەسەر بنەمای ئەوانە چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پێکهێنان و ڕێکخستنی پێوەندی دەرەکی هەر دوو وڵاتەکە پێناسە بکات.

هەروەها زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری گەلانی چین دوای ڕێککەوتنی ڕێبەرانی دوو وڵاتەکە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی دوولایەنە بە ئاستی هاوبەشی گشتی ستراتیژی لە ساڵی 1394، لە ڕۆژانی سەرەتایی ساڵی 1400 بەڵگەی هاوکاری خۆیی لەسەر بنەمای ئەو ئاستە نوێیە لە پێوەندی واژۆ کرد و لە بەفرانباری هەمان ساڵ، ئەو بەڵگەیەیان بە شێوەی کردەیی بردووەتە نێو ڕەوتی جێبەجێ کردنەوە. ئەو بەڵگە ئەمڕۆ سەرەڕای گۆڕانی دەوڵەتەکان لە ئێران، هێشتا وەکوو بەڵگەیەکی بنەمایی پێوەندی دوولایەنە لەبەرچاو دەگرن. لە ڕەوتی بەرنامەکانی ئەمڕۆ و سبەینێ، بیرمەندانی دوو وڵاتەکە لە کۆبوونەوەی شاراوە، چۆنیەتی چوون بەرەو بەدی هێنانی ئامانجەکانی باس کراو لە ئەو بەڵگەیە بە لەبەرچاو گرتنی گۆڕانی شوێنی دەوروبەر، پێداویستیەکانی بەجێماو لە داهێنانی سەرۆک کۆمارەکانی دوو وڵاتەکە و هەروەها بەرنامەی پێنج ساڵەی گەشەی ئێران و چین، لێک دەدەنەوە و ڕێکارەکان پێشکەش دەکەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha